
گرافیکی پرسی مووچە
ئاڤا نیوز
ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ دوو پرسی سەرەکیی هەرێمی کوردستان، کە بریتین لە ناردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەکانی بەغدا و هەولێر بڕیاری گرنگ لەو بارەیەوە بدرێت، لە کاتێکدا کۆمپانیا نەوتییەکان جەخت دەکەنەوە کە "هەرگیز وەک ئێستا" لە ڕێککەوتن بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نزیک نەبوونەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات. بەپێی سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنەکە، پێشبینی دەکرێت محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران، بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان بدات، ئەمەش دوای تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی ئەو لیژنانەی کە پێشتر بۆ هەڵسەنگاندنی توانای هەرێم لە هەناردەی نەوت، داهاتی نانەوتی و پرسی بەبانکیکردنی مووچە پێکهێنرابوون.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کە لە ئاداری ساڵی 2023ـەوە ڕاگیراوە، ئاسۆیەکی ڕوونتر بەدەرکەوتووە. سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) بە ئاڤای ڕایگەیاند، بەهۆی دوو هۆکاری سەرەکییەوە گەیشتن بە ڕێککەوتن زۆر نزیکە: یەکەم، بەستنەوەی چارەسەری کێشەکە بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانەوە؛ دووەم، گوشاری زۆری ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
زانیاریی زیاتر: ئەپیکۆر ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە گوایە تورکیا ڕێگرە و وتی: "تورکیا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت 4 دۆلار وەردەگرێت، بۆیە هەناردەکردنەوەی لە بەرژەوەندیی ئەودایە."
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و بڕیارە لەم چەند ڕۆژەدا کۆببێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، وەزارەتەکە بڕی 120 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی شەش ئامادە کردووە و دوو شاندی تایبەتیش دەنێرێتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمی ناردنی داهات و ڕێککەوتنی نوێ بۆ مووچەی مانگەکانی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش






