دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر دەڵێت، هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت، "پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە".
وێنە گەورەکە: لەم ڕۆژانەدا مووچەی مانگی هەشتی سەرجەم فەرمانبەران لە عێراق دابەش دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەی مانگەکانی شەش و حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن عێراقەوە خەرج نەکراوە. ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە مەرج بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە کۆی دەنگ بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان درا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە لقی بانکی ناوەندیی عێراق لە هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەبێت 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا بکرێت، پاشان بڕیاری خەرجکردنی مووچە دەدرێت.
سەرچاوەکەی لقی بانکی ناوەندی لە هەولێر وتیشی: هەر کاتێک بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت، "ئێمە پارەی پێویستمان لەبەر دەستە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






