
ئامانج لەم بڕیارە کەم کردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و کارەبایە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە و کەم کردنەوەی فشارە لەسەر تۆڕەکانی دابەش کردن.
ئاڤا نیوز
قەیرانی توندی کەمئاوی و پچڕانی کارەبا بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لە شارە جیاجیاکانی ئێران، حکومەتی ئەو وڵاتەی ناچار کردووە کە جگە لە ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی، ڕۆژانی شەممەش لە 10 پارێزگای وڵاتەکە بکاتە پشووی فەرمی.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڕاگەیێندراوی پارێزگارەکانی ئەو 10 شارە، ڕۆژی شەممە لە سەرجەم فەرمانگەکان، بە بانکەکانیشەوە، پشووی فەرمی دەبێت. ئامانج لەم بڕیارە کەم کردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و کارەبایە لەلایەن دامەزراوە حکومییەکانەوە و کەم کردنەوەی فشارە لەسەر تۆڕەکانی دابەش کردنی ئاو و کارەبا لە ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: قەیرانەکە لە تارانی پایتەخت گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، بەجۆرێک کە مەهدی چەمران، سەرۆکی ئەنجومەنی شاری تاران ڕایگەیاندووە، وەزیری وزە پێی وتوون کە "بەهۆی نەبوونی ئاوەوە، بۆ ماوەی دوو ساڵ نابێت هیچ بینایەک لە تاران دروست بکرێت" و داوای کردووە ڕەزامەندیی دروستکردنی باڵەخانە و خانوو ڕابگیرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو پارێزگایانەی کە پشووەکە دەیانگرێتەوە بریتین لە: ئەلبورز، تاران، خۆراسانی باکوور و باشوور، خوزستان، قوم، کرمان، یەزد و زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





