
دیمەنی زێڕ لە یەکێک لە دووکانەکانی بازاڕی قەیسەری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە نرخی زێڕ هەڵکشا، ئەندامێکی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر دەڵێت 'ڕێکنەکەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ کاریگەری لەسەر نرخی زێڕ هەبوو'.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر ئۆنسەیەک زێڕ 27 دۆلار بەهای بەرزبووەتەوە، یەک مسقاڵ زێڕیش 10 هەزار دینار نرخی بەرزبووەتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕێکنەکەوتنی ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ، لەلایەک و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی، لەلایەکی دیکە، کاریگەرییان لەسەر زیادبوونی نرخی زێڕ هەبووە.
زانیاریی زیاتر: نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کە لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر بە 143 هەزار دینار دیاریکراوە، بەم جۆرەیە.
٠ مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە 707 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 675 هەزار دینارە
٠ مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 578 هەزار دینارە
٠ یەک ئۆنسە زێڕ سێ هەزار و 348 دۆلارە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






