
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی عێراقی بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاسپارد.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێش تەواوبوونی دەوامی فەرمی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
زانیاریی زیاتر: لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا جەخت لەسەر ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: کێشەمان بۆ ناردنی 120 ملیار دینارەکە نییە و پارەکە ئامادەیە، هەرکات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدرێت، ئێمە پارەکە ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا گوتی: لەگەل کۆمپانیای سۆمۆ و وەزارەتی نەوتی عێراق قسەم کردووە، بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان هەموو شتێک تەواو بووە، ئەوەی ماوەتەوە تەنیا کاروباری رێکخستنە، ئەویش چەند ڕۆژێکی کەمی پێویستە و لە چەند رۆژی داهاتوو نەوت هەناردە دەکرێتەوە.
بۆچی گرنگە: گرنگی ئەم نووسراوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەیە، کە پێشتر تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندبوو، تا نووسراوی خەرجکردنی مووچەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ئاراستە نەکرێت، مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بۆ مانگی شەش خەرج ناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






