ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت
- بزنس
- 27 ئەیلوول

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی کوردستان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی، کاتژمێر (7:00)ی بەیانیی ڕۆژی شەممە (27)ی ئەیلولی 2025 هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بۆڕی نەوتی کەرکووک - جەیهان بە سەرکەوتووانە دەستیپێکرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو ساڵ و شەش مانگ لە ڕاگیرانی، کاتژمێر 6ـی بەیانیی ڕۆژی شەممە، دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵیی نێوان کوردستان- عێراق- کۆمپانیا نەوتییەکان، نەوتی کوردستان لە کێڵگەی خورمەڵەوە هەناردەی فیشخابوور کرا و لەوێوەش هەناردەی بەندەری جەیهان لە تورکیا کرا.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ شەممە لەمیانی وتارێکیدا بەبۆنەی تێپەڕبوونی 1700 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەم ئەنجوومەنی قەشەکان لە کلێسای نیقیە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانی کرد و ڕێککەوتنی نەوتی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ "بەدەستکەوتێکی گەورە بۆ هەموو عێراق و کوردستان" ناوبرد
سەرۆکوەزیران ستایشی هەوڵەکانی واشنتنی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کرد و گوتی، "ئەمریکا پاڵپشتێکی گەورەی سەرخستنی پڕۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بوو".
زانیاریی زیاتر: لایخۆیەوە وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم پێشهاتە هەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانی نیشتمانی بە گیانی هاوبەشی و هەماهەنگییەکی بەرز، بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە دڵنیابوون لە بەردەوامی هەناردەکانی نەوت و پشتگیری کردنی ئابووریی نیشتمان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





