لە هەولێر 12 تیم ئاوەڕۆکان پاک دەکەنەوە و سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ وەرزی باران بارین
- ژینگە
- 27 ئەیلوول

دیمەنی دوای پاککردنەوەی ڕێڕەوەی ئاو لە هەولێر. وێنە؛ شارەوانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆ و تیمەکانی شارەوانی 12 لیژنەیان پێکهێناوە وەک ئامادەکاری بۆ هاتنی وەرزی باران بارین و هەموو مەزرا و ڕێگاکانی ئاوەڕۆ پاک دەکەنەوە تا ڕێگری بکەن لە پەنگخواردنەوەی ئاو.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە وەرزی پایز و زستان لە کاتی باران بارین هەندێک شەقامی هەولێر دووچاری پەنگخواردنەوەی ئاو دەبێ و جەنجاڵی دروست دەکات. چەند ساڵێکە بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆ و شارەوانی سەرقاڵی کەمکردنەوەی ئاستی پەنگخواردنەوەن و ئەمساڵیش لە ڕێگای چەند پڕۆژەیەکەوە ئەمە جێبەجێ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت عەبدولخاڵق سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕی دوو ملیار دینار وەک بودجەی تەنگەتاوی تەرخانکراوە. ئێستا لە چەند شوێنێکی هەولێر دەستکراوە بە خاوێنکردنەوەی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ. جگە لەوە چەندین بۆری جۆری (ئەسیلین) لە تورکیا کڕاوە و لەماوەی چوار بۆ پێنج ڕۆژی تر دەگات. ئەم هەنگاوانە تاڕادەیەکی زۆر کێشەی پەنگخواردنەوەی ئاو لە شەقامەکان چارەسەر دەکات.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی زەردەشت، سەرنجەکە لەسەر ئەو گەڕەک و شەقامانەیە کە ساڵانە ئاو تێیاندا پەنگدەخواتەوە، وەکو گەڕەکی سەیداوە، شەقامی 100 مەتری، گەڕەکی هەولێری نوێ، گەڕەکی تەیراوە و چەند شوێنێکی دیکە و لەڕێگەی چەند پڕۆژەیەکەوە هەوڵدەدرێت ئەم گرفتە چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






