
سیستمی سۆلار پاوەر
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو لە سنووری سلێمانی زیاتر لە 700 هاوبەشی کارەبا سیستمی وزەی خۆریان داناوە و بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرەوە لە زیاد بووندایە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتیان دابینکراوە، هاوکات ئاسانکاری زۆر بۆ هاووڵاتیان کراوە تاوەکو لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە کارەبا بەرهەم بهێنن، یەکێك لەو سەرچاوانە کە هاووڵاتیان کارەبای لێ بەدەست دەهێنن وزەی خۆرە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ئامارەكان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هاووڵاتییان زیاتر ڕوو لە دانانی سیستمی كارەبای وزەی خۆر دەكەن و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 700 هاوبەشی كارەبا سیستمی كارەبای وزەی خۆریان داناوە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی كۆتا ئامار تا بەرواری 30ـی ئەیلوولی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان داناوە، گەیشتوەتە هەزار و 746 هاوبەش و بڕی بەرههمهێنانی كارەبایان (26.244) مێگاوات بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا بەرواری 1ـی ئابی 2025، ژمارەی ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە سیستمەكەیان دانابوو هەزار و 33 هاوبەش بوون، واتە لە ماوەی دوو مانگدا 713 هاوبەشی نوێ سستمی سۆلاریان لە سنووری سلێمانی داناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






