
سکووپی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کارکردن بۆ ئامادەکردنی لیستی خانەنشینی بەمەبەستی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی عێراق، بەردەوامە و دوای تەواوکردنی ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوو ساڵ پێش ئێستا دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کارکردنی بە یاسای خانەنشینی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە و بڕیاری دا کار بە یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق وەک چۆن پابەندبوونی بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی لەبارەی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچە ڕاگەیاندووە، بەهەمانشێوە دەبێت بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانیش پابەند بێت.
بۆچی گرنگە: بڕیارەکە نزیکەی 150 هەزار خانەنشین دەگرێتەوە، بڕی زیادبوونی مووچەیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئامادەکردنی لیستی خانەنشینان بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت، ڕۆژانە هەر بەڕێوەبەرایەتییەک 800 دۆسیە تەواو دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە، پێشبینی دەکرێت لیستەکە بۆ مانگی شەش تەواو بکرێت.
زانیاریی زیاتر: دوای ئامادەکردنی لیستەکە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت؛ بڕیارەکە ناچارییە و لەسەر حکومەتی عێراق پێویستە جێبەجێی بکات.
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی گشتیی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بە وارسی خانەنشینانەوە 274 هەزارە:
- ئەوانەی مووچەیان 220 هەزارە کە ژمارەیان نزیکەی 80 هەزارە، دەبێتە 500 هەزار.
- ئەوانەی مووچەیان لە نێوان 500 هەزار بۆ ملیۆنێکە، نزیکەی 100 هەزار دینار زیاد دەبێت.
- ئەوانەی مووچەیان لە ملیۆنێک زیاترە نزیکەی 50 هەزار زیاد دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو ژەنەراڵە بناسە کە ترەمپ لەدوای هێرشەکەی سەر ئێران دەستخۆشیی لێ کرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرگای وەرگرتنی گەنم بەڕووی جووتیارانی کۆیە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئێران دوای هێرشەکەی ئەمریکا: سبەی لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەرگای تانەدان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات