گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد تەنیا 107 ملیار دینار هاتووەتە سەر حسابی وەزارەتەكەیان، هەفتەی داهاتوو ئەوی دیکە ڕەوانە دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی سێ ڕۆژە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە خەرجکردنی مووچە کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: 107 ملیار دینار هاتووەتە سەر حسابمان و ڕۆژی یەکشەممە 9-6-2024 بەغدا باقی پارەکەی دیكە ڕەوانە دەکات و مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەکانیش ڕەوانە دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: مووچەی مانگی هێزە ئەمنییەکان بە لیستێکی جیاوازتر هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێکدەکەون، پێشتر هەمووی کۆد بوو، دەبێت ئەمجارە بەشێکی بەناو و بەشێکی کۆد بێت. سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی وای گوت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم مانگە وەزارەتی دارایی عێراق 611 ملیار دیناری ناردووە، بەڵام دووەم مانگە مووچەی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان نانێرێت و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی 352 ملیار دیناری هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش






