
دیناری عێراقی. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز
ئاڤا دیجیتاڵ
شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لە هەمواری بودجە مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان لە خەرجیی ڕاستەقینە دەربهێنرێت و بخرێتە سەر خەرجیی کردەیی، بەم هەنگاوەش کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و فەرمانبەران لە کوردستان و عێراق لە یەک کاتدا مووچە وەردەگرن.
زانیاری تایبەت: لە بودجەی عێراق ماددەکانی 11، 12 و 13 پەیوەستن بە هەرێمی کوردستان، بەگوتەی ئەندامانی شاندی هەرێمی کوردستان کە زانیارییان بە ئاڤا نیوز داوە، حکومەتی عێراق ڕازی بووە پرۆژەیاساکە هەموار بکات. لە هەموارەکەدا بڕگەیەک زیاد دەکرێت کە تێیدا هاتووە: "پێویستە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە خەرجیی ڕاستەقینە دەربهێنرێت و بخرێتە سەر خەرجیی کردەیی".
لێدوانی فەرمی: "هەرکاتێک یاسای بودجەی عێراق هەمواربكرێتەوە، كێشەی مووچە نامێنێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا، هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەردەگرن". نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەمشێوەیە بۆ ئاڤا نیوز دوا.
هاوکات فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق بە ئاڤا نیوزی گوت: "چارەسەری کۆتایی ئەوەیە، لە ماددەی 11 وشەی خەرجیی ڕاستەقینە لابدرێت، چونکە وشەیەکی نایاسایی و نادەستوورییە، ئەوە چارەسەر بکرێت زۆرینەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن، جگە لە کێشەی نەوت".
لەلایەکی دیکەوە: لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داوای لە وەزارەت، دەستە و فەرمانگەکانی حکومەت کردووە، تاوەکو ڕۆژی پێنجشەممە لیستی مووچـەی مانگی دوو بنێرن بەمەبەستی پاکتاوکردن و ناردنی بۆ بەغدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا کردووە تاوەكو یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە، بەڵام حکومەتی عێراق تەنها ڕەزامەندی لەسەر 618 ملیار دینار داوە، ئەگەر بەغدا ئەو بڕە پارەیەش بنێرێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان 325 ملیار دیناری لە داهاتی ناوخۆی بخاتە سەر بۆ ئەوەی بەشی تەواوی مووچەخۆران بكات.
ئەمەش بزانە: ئەگەر بەغدا مانگانە 618 ملیارەکەش بنێرێت، تاوەکو بودجە هەموارنەکرێتەوە قورسە مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت و کەمێک گرفت دروستدەبێت، چونکە داهاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە نزیکەی 300 ملیار دینارە ئەمەش هەمووی بە کاش نییە، خەرجی فەرمانگەکانی حکومەتیش نزیکەی 100 ملیار دینارە. پێشتر لەسەر ئەم بابەتە پێشەوا هەرامانی، گوتەبێژی حکومەت بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو کورتهێنان دروستدەبێت.
باکگراوند: ڕۆژی یەکی شوباتی 2024 حکومەتی عێراق 618 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی یەک خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان؛ هەمان ڕۆژ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی یەکی مووچەخۆرانی ڕاگەیاند و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفەتەیە سەرجەم مووجەخۆران مووچەیان پێدەدرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
لە کەرتی غەززە لە 24 کاتژمێردا 88 کەس کوژراون
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە فەرەنسا کەوتووەتەوە کەسێک بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 85 دۆلار بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت