
ئاڵوگۆڕی دینار و دۆلار لە یەکێک لە بانکەکانی بەغدا. وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
نزیکەی 35 بانکی عێراقی لە لێواری داڕماندان دوای بڕیارەکەی حکومەتی عێراق کە مامەڵەکردن بە دۆلاری ئەمریکی لێ قەدەغەکردن، ئەمەش کاریگەری لەسەر شێوازی کارکردن و مامەڵەکردنیان دەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
بۆچی گرنگە: بانکی ناوەندیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هەشت بانکی دیکەی بۆ لیستی ئەو بانکانە زیاد کرد کە مامەڵەی دۆلاری ئەمریکییان لێ قەدەغە کراوە، ئەم بڕیارەش دوای سەردانەکەی بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا درا. تا ئێستا 57%ـی بانکە نێوخۆییەکانی عێراق ناویان لەو لیستەی حکومەتی عێراقدا هەیە.
بڕیارەکە بەمەبەستی ڕێگریکردنە لە ئاودیوکردنی دۆلار بۆ ئێران، کە ماوەیەک بوو ئەمریکای نیگەران کردبوو، بە تایبەتیش لە کاتێکدا چالاکییەکانی گرووپەکانی ئێران لە ناوچەکەدا لە زیادبووندان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکی جنووبی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و دارایی؛ بانکی کوردستانی نێودەوڵەتیی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان؛ بانکی یەکێتیی عێراق؛ بانکی وەبەرهێنانی عێراق؛ بانکی نێودەوڵەتیی ئاشوور بۆ وەبەرهێنان لە نێو ئەو هەشت بانکە نوێیەدا بوون کە چیدیکە ناتوانن مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: لەمەودوا ئەو بانکانە تەنیا دەتوانن لەسەر ئاستی ناوخۆ کار بکەن، بۆ نموونە چیدیکە کارتی بانکییەکانیان لە دەرەوەی عێراق کار ناکەن.
لێدوانی فەرمی: مستەفا حەنتووش، کە پسپۆڕێکی بانکییە، بە میدیای "The New Region"ـی ڕاگەیاندووە، "سزاکانی ئەمریکا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕە نێوخۆییەکاندا، ڕێ لە بانکەکانیش دەگرێت بچنە نێو بانکە بیانییەکانەوە و دەبێتە هۆی داڕمانی کەرتی بانکی و ئابووریی."
"دەبێت عێراق بە زوویی لەگەڵ ئەمریکادا بگەنە لێکتێگەیشتن و ئەم بەئامانجگرتنی کەرتی بانکییە ڕابگرن، چونکە بە واتای مەرگی تەواوی ئابووریی عێراق دێت"، حەنتووش وای گوت.
هەنگاوی داهاتوو: بەپێی ڕێوشوێنەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، بانکەکە جارجار بە بانکە سزادراوەکاندا دەچێتەوە و بڕیاری نوێ دەدات "بۆ ڕێگرتن لە بانکەکان لە مامەڵەکردن بە دۆلارەوە، بە ئامانجی دڵنیابوونەوە لەوەی کە پابەندیان بە ستانداردە نێودەوڵەتییەکانەوە لە ئاستی پێویستدایە" و بانکەکان هان بدات مامەڵەی "پارەسپیکردنەوە و پارەدارکردنی تیرۆریستان" ڕاگرن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش





