
لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، گرافیک؛ ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
پڕۆژەیاسای نەوت و گاز یەکێک لە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە کە تاوەکو ئێستا بەبێ چارەسەر ماوەتەوە، ئەمەش هۆکار بووە لەوەی ساڵێک و چوار مانگە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بوەستێت.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەیاساکە بۆ ڕێکخستنەوەی کەرتی نەوت و گازە لە عێراق و بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەیاساکان دادەنرێت. هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەش ڕۆڵیان لە داڕشتنی سیاسەتی نیشتمانیی کەرتی وزە دەبێت. ئەم پرسە بەشێک دەبێت لە ئەجێندای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا.
لێدوانی فەرمی: سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیاسای نەوت و گاز کە (کارگێڕی و پیشەیین) ناکۆکییان لەسەرە، لە ڕەشنووسە نوێیەکەدا زۆر لە دەسەڵاتەکانی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و فرۆشتن ناوەندی دەبن، هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەش ڕۆڵیان لە داڕشتنی سیاسەتی نیشتمانیی کەرتی وزە دەبێت."
خاڵە ئەرێنییەکان: پڕۆژەیاساکە تێکەڵەیەکە لە ڕەشنووسەکانی ساڵانی 2005، 2007 و 2011، بڕیارە کەرتی نەوت و گاز لە عێراق ڕێک بخات، چونکە یەکێکە لە گرنگترین یاساکان.
بۆچی گرنگە: یاسای نەوت و گاز کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دەرهێنان و گواستنەوە و هەناردەکردنی نەوت چارەسەر دەکات، بەتایبەت کە ساڵی 2022 دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات