ڕێکنەکەوتنی عێراق و تورکیا مەترسی لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان دروست دەکات
- ژینگە
- 2024-02-07

وشکبوونی دەریاچەیەک لە عێراق - وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
عێراق کێشەی بەردانەوەی ئاو لەگەڵ تورکیا چارەسەر نەکات، کارەساتی وشکەساڵی لە وڵاتەکە دروست دەبێت و بەشێکی زۆری زەوییە كشتوکاڵییەکان بەبیابان دەبن.
چیرۆکە سەرەکییەکە: نزیکەی ساڵێکە تورکیا ئاوی دیجلە و فوراتی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، بەمەش لەدوای وەرزی بەهار، وشکەساڵی عێراق دەگرێتەوە ڕووبەری بیابان زیاتر دەکات، سەدان خێزان لە ناوچەکانی خۆیان ئاوارە دەبن و زیانی گەورە بە کەرتی کشتوکاڵی، سامانی ئاژەڵ و ماسی دەگات.
زانیاریی زیاتر: لە تورکیا دوو ڕووبار و لە ئێران چوار ڕووباری گەورە هەڵدەقوڵێن و بە عێراقدا تێپەڕدەبن، کاریگەریی ڕووبارەکانی تورکیا لەسەر کۆگاکردنی ئاو لە عێراق 70%ـیە لەگەڵ ئێران 35%ـە، چونکە ڕووبارەکانی ئێران وەرزین و بەردەوام نین.
لێدوانی فەرمی: "ئەگەر عێراق بیەوێت لە قەیرانی وشکەساڵی ڕزگاری بێت، پێویستە بەزووترین کات لەگەڵ تورکیا بگاتە ڕێککەوتن، بۆ ئەوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زەوی وڵاتەکە بەبیابان نەبێت." زۆزان کۆچەر، جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وای بە ئاڤا نیوز گوت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە هاوینی ڕابردوو کۆگاکردنی ئاو لە عێراق تەنیا حەوت ملیار مەتر سێجای وەک نزمترین یەدەگی مێژوویی لە عێراق تۆمارکرد. عێراق ساڵانە پێویستی بە گلدانەوەی 50 ملیار مەتر سێجا ئاو هەیە، چونکە ئاو لە عێراق 80% بۆ کشتوکاڵکردن بەکاردێت.
ئەمەش بزانە: لەدوای ساڵی 2022 بیابان زیاتر لە 35% ڕووبەری ئاوی عێراق پێکدەهێنێت، وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە ڕاگەیێراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: دابەزینی ئاستی ئاو لە پارێزگاکانی باشوور لەم چەند رۆژەی ڕابردوودا بەهۆی بەرنەدانەوەی ئاوەوە لە تورکیاوە بۆ بەنداوی مووسڵ، کاریگەری لەسەر کۆگاکردنی ئاو لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





