هەواڵ

کەنەدا و تورکیا داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق دەکەن

بەهۆی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، کەنەدا داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نێویشیاندا عێراق دەکات کە ناوچەکە بەجێبهێڵن، تورکیاش هۆشداری بە هاووڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات لەعێراق ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگرنەبەر.