ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لەسەر ئۆجەلان شەڕی میدیایی دوو پارتە هاوپەیمانەی تورکیا دەستی پێ کرد

دوای ئەوەی دوێنێ ڕۆژنامەی یەنی شەفەق'ی نزیک لە ئاک پارتی وەڵامی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپەی دایەوە و وەک مانشێتی سەرەکی نووسی "با شاندی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆنەبێتەوە"، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی تورکگوین'ی زمانحاڵی مەهەپە وەڵامی دایەوە و ئەو ڕۆژنامە بەوە تۆمەتبار دەکات گورز لە پرۆسەی ئاشتی دەوەشێنێت