بزنس

عەلی عەللاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراوی بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێ دەدرێت

عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سەرەڕای زۆری ژمارەی داواکارییەکان، مۆڵەت تەنیا بە ژمارەیەکی دیاریکراو دەدرێت، چونکە ژمارەی بانکە دیجیتاڵییەکان لە وڵاتانی دیکەشدا هەمیشە لە چوار بانک تێپەڕ ناکات. گوتیشی: "بانکی ناوەندی پڕۆسەیەکی وردی پێداچوونەوەی دەستپێکردووە کە پشت بە توێژینەوەی بازاڕ، سرووشتی کار و ئەزموونی جیهانی دەبەستێت".