ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

میدیای قەتەر: سەرکردەکانی حەماس بەسەرۆکایەتیی خەلیل حەییە ڕزگاریان بووە

ئەمڕۆ سێشەممە ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە ژمارەیەک بارەگای سەرکردەکانی حەماسی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کردە ئامانج، لە هێرشەکاندا کۆبوونەوەیەکی سەرکردایەتی حەماسیش کراوەتە ئامانج، سەرەتا میدیای ئیسرائیل کوژرانی هەریەکە لە خەلیل حەییە، زاهیر جەبار، خالید مەشعەل و نزار عەوەزەڵای بڵاوکرەوە کە دیارترین سەرکردەکانی حەماسن لە دەرەوە.